01-02-2020
16:39
فراکسیۆنی یەکێتی: یەکی شوبات وانەیەکی مێژووییە کە تیرۆریستان بەبێ جیاوازی دەمانکەنە ئامانج
فراکسیۆنی یەکێتی: یەکی شوبات وانەیەکی مێژووییە کە تیرۆریستان بەبێ جیاوازی دەمانکەنە ئامانج
10:23
10:05
رێواز فایەق: هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی زۆر له سه‌ر ده‌سكه‌وته سیاسی و مافه ده‌ستورییه‌كانمان ماوه
رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک لە ساڵڕۆژی تەقینەوەکانی یەکی شوبات بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند، ئه‌م كاره دژ به مرۆڤایه‌تییه بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه ئه‌وان له تاریكستانه‌وه هاتوون و دژی ژیاندۆستی و ئارامین.
رێواز فایەق هەروەها لە پەیامەکەیدا باسی لە هەڕەشە و مەترسییەکان کرد و رایگەیاند: "به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌و راستیه دووپات بكه‌ینه‌وه كه هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی زۆر له سه‌ر ده‌سكه‌وته سیاسی و مافه ده‌ستورییه‌كانمان ماوه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی لێمان ده‌خوازێت هه‌میشه یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بپارێزین و قووڵتری بكه‌ینه‌وه".
دەقی پەیامەکە
16 ساڵ به‌ر له ئەمڕۆ له 1ی شوباتی 2004 دا له كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن و خوێناویدا،به پیلانێكی ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆریستان، گه‌له‌كه‌مان وخه‌ڵكی خۆڕاگری شاری هه‌ولێر، لە ناو هه‌ردوو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕووبەڕووی دوو کردەوەی تیرۆریستی خۆکوژی بوونەوە.
ئه‌م ڕووداوه ترسنۆکانەیە له یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له كاتی خۆشی ده‌ربڕین و جه‌ژنانه‌ی خه‌ڵك ، به هه‌موو چین وتوێژو پێكهاته جیاوازه‌كانه‌وه، كه به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه ڕوویان له هه‌ردوو باره‌گاكه كردبوو ڕوویدا، و خوێنی ده‌یان سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی بێ‌تاوان ئاوێتە بوو.
ئه‌م كاره دژ به مرۆڤایه‌تییه بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه ئه‌وان له تاریكستانه‌وه هاتوون و دژی ژیاندۆستی و ئارامین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له سایه‌ی یه‌كڕیزی و لەخۆبوردوویی گه‌له‌كه‌مان وته‌بایی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان وسه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ڕۆژ له دوای ڕۆژ قەوارەی هەرێمی کوردستان جێگیر تر و بەهێزتربووە.
لەگەڵ ئەوەشدا به پێویستی ده‌زانین ئه‌و ڕاستیه دووپات بكه‌ینه‌وه كه هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی زۆر له سه‌ر ده‌سكه‌وته سیاسی و مافه ده‌ستورییه‌كانمان ماوه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی لێمان ده‌خوازێت هه‌میشه یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بپارێزین و قووڵتری بكه‌ینه‌وه، و خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمەکەمان کاری لە پێشینەمان بێت و ماف و ئازادییە گشتیەکان لە باشترین شێوازیدا بۆ هەمووان فەراهەم بکەین.
له‌كۆتاییدا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كاره‌ساتی 1ی شوبات و خۆڕاگری خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان داده‌نه‌وێنین.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی یه‌كی شوبات و سه‌رجه‌م شەهیدانی کوردستان.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
1ی شوباتی 2020
09:31
ساڵڕۆژی تەقینەوەکانی یەکی شوبات لە دوو بارەگای پارتی و یەکێتی
نێچیرڤان بارزانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنیۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دادەنێت 1-2-2019

به ڕێز و شکۆوه یادی شه‌هیدانى نه‌مرى ١ی شوباتی ٢٠٠٤ ده‌كه‌ينه‌وه كه له باره‌گاکانی پارتی و یه‌کێتی له هه‌ولێر بوونه قوربانیی تیرۆر. ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی کوردستاندا، زیندوو ده‌مێننه‌وه. سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزيان، دروود بۆ گیانی پاکیان، یادیان به خێر
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) January 31, 2020