رووداو دیجیتاڵ
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسییدا پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری گۆڕانکاری لە بەشێک لە بەرپرسی مەکتەبەکان و لقەکان دا، لەنێویاندا بەرپرسانی لقەکانی کەرکووک، بەغدا، دەوروبەری هەولێر، سۆران، هەڵەبجە، شنگال، قەرەچووخ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1-2-2024 لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بڕیاری هەندێک گۆڕانکاری دراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی لقەکان پێنج لق دەگرێتەوە و بەم شێوەیەیە:
- رێناس جانۆ لە شوێنی د. ئەشواق جاف دەکرێت بە بەرپرسی لقی پێنج لە بەغدا
- نازم هەرکی لە شوێنی ئاشتی کۆچەر دەکرێت بە بەرپرسی لقی 17ـی پارتی لە شنگال
- رێبوار بابکەیی لە شوێنی بەهرام عەریف یاسین دەکرێت بە بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران
- سەروەر کەمال لەشوێنی دلێر حەمەکەریم دەکرێت بە بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە
- ئاری نانەکەلی لە شوێنی کرمانج عەبدوڵڵا دەکرێت بە بەرپرسی لقی 16ـی پارتی لە دەوروبەری هەولێر
گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی بەرپرسی مەکتەبەکان؛ هەروەها چەند گۆڕانکارییەکی دیکەش بەم جۆرەن:
- هیوا ئەحمەد مستەفا لەشوێنی د. کەمال کەرکووکی دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە کەرکووک
- د. کەمال کەرکووکی لە شوێنی د.جەعفەر ئیمێنکی دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی
- د. جەعفەر ئیمێنکی لە شوێنی رێبوار یەڵدا دەبێتە بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی
- د. پشتیوان سادق لە شوێنی سەربەست لەزگین دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر
- بەهرام عەریف یاسین بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دەکرێت بە یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێر
- سەربەست لەزگین لە شوێنی د.پشتیوان سادق دەکرێت بە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک
رۆژی 3ـی تشرینی دووهمی 2022 کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری دهۆك و به ئامادهبوونی 1022 نوێنهر له كۆی 1065 نوێنهر کە مافی بەشداریکردنی کۆنگرەیان هەبوو دەستی بە کارەکانی کرد. کۆنگرە له رۆژی 6ـی تشرینی دووهمی 2022 كۆتایی بهكارهكانی خۆی هێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ