پارتی گۆڕانکاری لە ژمارەیەک بەرپرسی مەکتەب و لقەکانی دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسییدا پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری گۆڕانکاری لە بەشێک لە بەرپرسی مەکتەبەکان و لقەکان دا، لەنێویاندا بەرپرسانی لقەکانی کەرکووک، بەغدا، دەوروبەری هەولێر، سۆران، هەڵەبجە، شنگال، قەرەچووخ.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1-2-2024 لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بڕیاری هەندێک گۆڕانکاری دراون.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی لقەکان پێنج لق دەگرێتەوە و بەم شێوەیەیە:

 

- رێناس جانۆ لە شوێنی د. ئەشواق جاف دەکرێت بە بەرپرسی لقی پێنج لە بەغدا
- نازم هەرکی لە شوێنی ئاشتی کۆچەر دەکرێت بە بەرپرسی لقی 17ـی پارتی لە شنگال
- رێبوار بابکەیی لە شوێنی بەهرام عەریف یاسین دەکرێت بە بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران
- سەروەر کەمال لەشوێنی دلێر حەمەکەریم دەکرێت بە بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە
- ئاری نانەکەلی لە شوێنی کرمانج عەبدوڵڵا دەکرێت بە بەرپرسی لقی 16ـی پارتی لە دەوروبەری هەولێر
 
گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی بەرپرسی مەکتەبەکان؛ هەروەها چەند گۆڕانکارییەکی دیکەش بەم جۆرەن:
 
- هیوا ئەحمەد مستەفا لەشوێنی د. کەمال کەرکووکی دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە کەرکووک 
- د. کەمال کەرکووکی لە شوێنی د.جەعفەر ئیمێنکی دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی 
- د. جەعفەر ئیمێنکی لە شوێنی رێبوار یەڵدا دەبێتە بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی 
- د. پشتیوان سادق لە شوێنی سەربەست لەزگین دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر 
- بەهرام عەریف یاسین بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دەکرێت بە یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێر
- سەربەست لەزگین لە شوێنی د.پشتیوان سادق دەکرێت بە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک
 
رۆژی 3ـی تشرینی دووه‌می  2022 کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری دهۆك و به‌ ئاماده‌بوونی 1022 نوێنه‌ر له‌ كۆی 1065 نوێنه‌ر کە مافی بەشداریکردنی کۆنگرەیان هەبوو دەستی بە کارەکانی کرد. کۆنگرە له‌ رۆژی 6ـی تشرینی دووه‌می 2022 كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.