تەرمی مریەم قازی کچی پێشەوا قازی محەممەد لە کەلار بەخاکسپێردرا

01-04-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پێشەوا قازی محەممەد
A+ A-
رووداو-گەرمیان

بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومی و حیزبی و خزم و کەسوکاری تەرمی مریەم قازی محەممەد کچی پێشەوا قازی لەگۆڕستانی کەلاری کۆن بەخاک سپێردرا.
 
مریەم خان بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئوردن کۆچی دوایی کرد و دوای ئەوەی تەرمەکەی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ  لە رێوڕەسمێکدا لەتەنیشت گۆڕی هاوسەرەکەی(سەردار بەگی جاف)  لە کەلاری کۆن ئەسپەردەی خاک کرا.
 
مریەم قازی، 15 رۆژ پێش ئێستا لە وڵاتی ئوردن کۆچی دواییکرد بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و رێکارەکانی نەتوانرا بگەڕێندرێتەوە کوردستان و بەخاکبسپێردرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی.

قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک دەچێتە بەغدا

گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مام جەلال رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.