چیرۆک و وردەکاریی رفاندنی رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکە لە بەغدا

01-04-2026
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل
چیرۆکی رفاندنی رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکە لە بەغدا
چیرۆکی رفاندنی رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکە لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شەقامی سەعدوون لە نێوجەرگەی بەغدا، بە رۆژی رووناک رۆژنامەڤانێکی ئەمریکی دەڕفێندرێت. شێلی کیتلسن، کە ساڵانێکە لەنێو دووکەڵی جەنگی سووریا و مەیدانەکانی شەڕی داعش دا رووماڵی رووداوەکان دەکات، ئەمجارەیان خۆی بووەتە سەردێڕی هەواڵەکان.
 
محەممەد عەبدوڵا - شایەتحاڵێکی رووداوەکەیە و چیرۆکی رفاندنەکە بۆ رووداو دەگێڕێتەوە: "کچەکە لەوبەر پەڕییەوە و لەلای ئەو ئۆتۆمبێلە وەستا، پێموایە دەیویست سواری پاس بێت. سێ کەس هاتن؛ یەکێکیان لە دواوە ئاوا گرتی، تەنانەت لە وێنەی هەواڵگریشدا بەڕوونی دیارە کە چۆن لە دواوە دەیگرێت و پاڵی پێوەدەنێت بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە. کچەکە هەر هاواری دەکرد، کەسی دووەمیش چووە تەنیشتی و کچەکە کەوتە ناوەندیان، شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵکرد و ئیتر نازانین بۆ کوێیان برد."
 
رفاندنی شێلی، هەر زوو کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە کە لەگەڵ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) لەسەر هێڵن بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی. لە بەغداش، هێزە ئەمنییەکان لە حاڵەتی ئامادەییدان و ناوچەکە گەمارۆ دراوە.
 
دووکاندارێک لە شەقامی سەعدوون لەبارەی رووداوەکە دەڵێت: "من لەسەرەوە بووم و خەوتبووم، کە هاتمە خوارەوە بینیم شەقامەکە زۆر قەرەباڵخ بوو. پرسیم چی بووە؟ گوتیان رۆژنامەڤانێکی ئەمریکییان لێرە رفاندووە."
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق تەواوی کامێراکانی چاودێریی شەقام و دووکانەکانی ناوچەکەی کۆکردووەتەوە. بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، یەکێک لە سێ رفێنەرەکە دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، گەڕانیش بەدوای ئەوانی دیکەدا بەردەوامە.
 
وا باوە رۆژنامەڤان هەواڵ دروست دەکات، بەڵام رفاندنی شێلی کیتلسن لە بەغدا، بووە رۆژەڤ و هەواڵی هەرە گەرمی عێراق، ناوچەکە و ئەمریکا. شێلی کە هەمیشە راپۆرتەکانی لەسەر جەنگ و گرووپە چەکدارەکان بووە، رفاندنی لەم کاتەدا کە گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران لە لووتکەدان، ژانەسەرێکی نوێی بۆ بەرپرسانی عێراق دروستکردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاپا لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان

نێچیرڤان بارزانی لە ئیتاڵیا کۆبوونەوەی لووتکە دەکات

شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین کۆبوونەوە چووە ڤاتیکان. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان بە دووقۆڵی کۆبووەوە.