لە خەلیفان کارگەیەک بە دوو درۆن کرایە ئامانج؛ "60 هەزار دۆلار زیانمان کردووە"

01-04-2026
ئەندام جەبار
شوێنی بۆردوومانەکە
شوێنی بۆردوومانەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

درەنگانی شەوی رابردوو لە سنووری قەزای خەلیفان، بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی خەڵووز. خاوەنی کارگەکە دەڵێت، سەرجەم کارگەکەیان بەسەریەکدا رووخاوە و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
 
هێرشەکە لە گوندی رماوێژ لە دۆڵی مەلەکانی قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە. 
 
بورهان بلەیی، خاوەنی کارگەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، درەنگانی دوێنێ شەو کارگەکەیان بە دوو درۆن کراوەتە ئامانج و بەتەواوی وێران بووە.
 
لەبارەی قەبارەی زیانەکانەوە، بورهان بلەیی گوتی: "هەموو کارگەکەمان بەسەریەکدا رووخاوە و زیانەکانمان بە زیاتر لە 60 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت."

 

 
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە