شەش ساڵە هێندەی ئێستا ئاوی ژێر زەوی زیادی نەكردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەویی سلێمانی دەڵێ، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سلێمانی ‌و دەوروبەری بە شێوەیەكی باش زیادی ‏كردووە ‌و ئاماژە بەوەش دەکات، "شەش ساڵە هێندەی ئێستا ئاوی ژێر زەوی زیادی نەكردووە."
 
خومار حەمە نەجیم، بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەویی سلێمانی، بە تۆڕی ‏میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ ئاوی ژێر زەویی سلێمانی بە شێوەیەكی باش زیادی كردووە ‌و ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم ساڵ بەراورد بە ‏ساڵی پێشوو، 2 تاوەكو 16 مەتر ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیادی كردووە."
 
بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەویی سلێمانی باسی لەوەش کرد، شەش ‏ساڵە هێندەی ئێستا ئاوی ژێر زەویی سلێمانی زیادی نەكردووە.
 
‏لەبارەی زۆرترین بووژانەوەش ئەو بەڕێوەبەرە گوتی، "زۆرترین زیادبوونی ئاو لە زۆنی سەرچنار بووە كە ‏‏16 مەترە ‌و كەمترینیش لە ناوچەی پیشەسازی بووە كە دوو مەتر بووە."
 
پێشتر لە ساڵی 2019 كە ساڵێكی پڕ باران بوو، ئاستی ئاوی ژێر زەویی سلێمانی بەراورد بە پێشتری خۆی، 17 مەتر بەرزبووەوە.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلار لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

جەنگ حەواڵەی دۆلار و هاوردەی لە عێراق بۆ نزیکەی نیوە دابەزاندووە

بەهۆی جەنگ و داخستنی تەنگەی هورمزەوە حەواڵەی دۆلاری فەرمی بانکى ناوەندى عێراق نزیکەی 50% کەم بووەتەوە و بە زیاتر لە هەمان رێژەش هاوردەی کاڵا لە رێگەى ئەو رێکارەوە کەمی کردووە، ئەوەش بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو لە رێگەى کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بانکەکانەوە.