نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت چاودێريى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بکرێت كه له كاردا ژيانيان له‌ده‌ستداوه
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 1ی ئایار - رۆژی جیهانیی کرێکاران بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ده‌بێت لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چاودێريى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاردا ژيانيان له‌ده‌ستداوه."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "له رۆژى جيهانيى كرێكاراندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى له هه‌موو كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م، ده‌ستى كار و ماندووبوونيان ده‌گوشم و هيواى ئاسووده‌يى و خۆشگوزه‌رانى و سه‌رفرازييان بۆ ده‌خوازم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، به رێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ره‌نجى كرێكاران و رۆڵى كارايان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتناندا ده‌ڕوانێت، "جه‌خت له به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانيان و پێويستيى هه‌بوونى ياسايه‌كى پێشكه‌وتووى سه‌رده‌ميانه ده‌كه‌مه‌وه، كه زه‌مينه و ژينگه‌ى له‌بارى كاركردن و ژيانێكى باشتر بۆ چينى زه‌حمه‌تكێشى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بێنێته ئاراوه."
هه‌ر له‌م ياده‌دا، نێچیرڤان بارزانی هانى سه‌نديكا و رێكخراوه‌كانى كرێكاران ده‌دات، "كارى باشتر بكه‌ن و هه‌وڵى زياتر بده‌ن بۆ دابينكردن و پاراستنى مافه‌كانى كرێكاران و ره‌خساندنى يه‌كسانى له ده‌رفه‌ته‌كانى كاردا، هه‌روه‌ها ده‌بێت لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چاودێريى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاردا ژيانيان له‌ده‌ستداوه و بايه‌خ و گرنگى به باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزه‌رانيان بدرێت."