رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم."
رۆژی یەکی ئایار، بە رۆژی جیهانیی کرێکاران دیاریکراوە و ساڵانە لە زۆربەی وڵات بەم بۆنەیەوە دەکرێتە پشوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "رێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ ماندووبوون، ئەرک و بەشداریی کارای كرێكارانی كوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هەیە."
مەسرور بارزانی لەبارەی دۆخی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی رابردوودا، هەوڵی زۆری داوە لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، "پابەندبوونی خۆمان بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران لە رووی تەندروستی، سەلامەتیی پیشەیی و مافە یاساییەکان و باشترکردنی هەلومەرجەکانی کارکردنیان دووپات دەکەینەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ