کوردستان
بانکی ناوەندیی عێراق داوا دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگییان لەگەڵ بکەن.
رووداو دیجیتاڵ
عەممار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیاری پێدانی 2000 دۆلار بە نرخی فەرمی، حاجیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە". گوتیشی: "ئەم ساڵ دۆلار بە سەرجەم حاجییان دەدرێت".
د. عەممار خەلەف ئاماژەی بەوەش کرد: "پێویستە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگیمان لەگەڵ بکەن و ناوی حاجیانمان بۆ بنێرن، بۆئەوەی سەرجەمیان لە پێدانی دۆلار سوودمەند بن."
هاوکات، شێخ نیاز نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان بە رووداوی گوت: "رۆژی یەکشەممە هاوئاهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی دەکەین بۆ ئەوەی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ حاجییانی هەرێمی کوردستان دابین بکەین."
بانکی ناوەندیی عێراق پێدانی 2000 دۆلاری بە نرخی فەرمی بە حاجییەکان راگەیاندووە.
ئەو بڕیارە بە گوێرەى نووسراوێکە کە بانکى ناوەندیى عێراق 30ى نیسانى 2025 ئاڕاستەى بانکەکانى رەشید، رافیدەین تى بی ئاى و کۆمپانیاکانى دراوى جۆری (A و B) كرد.
بە گوێرەى نووسراوەکە، ئەو بڕیارە سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە لە رێگەى وشکانى و ئاسمانییەوە گەشت دەکەن و لە 4ى ئایارى 2025ـەوە لە رێگەى بانکە مۆڵەتپێدراوەکانەوە دەست دەکرێت بە وەرگرتنى داواکارییەکان.
ئەم ساڵ نزیکەى 34 هەزار کەس لە پارێزگاکانى عێراق حەج دەکەن و لە هەرێمى کوردستانیش پێنج هەزار و 120 کەس دەچنە حەج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ