رووداو- هەولێر
بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، کۆبوونەوەی سەرۆکی کۆنسەی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ (رووداو) پشتڕاستکردەوە.
موراد قەرەیلان، سەرۆکی کۆنسەی کۆما جڤاکێن کوردستان بە گونەی ئەسڵان، رۆژنامەنووس و نووسەر لە رۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلیتکای راگەیاندووە، پێش ماوەیەک لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.
قەرەیلان رایگەیاندووە لەسەر کۆنفڕانسی نەتەوەیی و زۆر بابەتی دیکە گفتوگۆیان کردووە.
موراد قەرەیلان دەربارەی کۆنفڕانسی نەتەوەیی و پەیوەندی بە پرۆسەی ئاشتی رایگەیاندووە، کە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، یەکێتی کوردان بەهێزتر دەکا و ئەگەر پڕۆسەکە سەرنەگرێت، ئەوا بەستنی کۆنفڕانسی نەتەوەیی زەحمەت دەبێ.
قەرەیلان لە بارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی گوتوویەتی "باسی زۆر بابەتمان کرد، لە رۆژانی داهاتوو بەرەو پێشچوونی زیاتر دێنە پیش".
لای خۆیەوە، ئەحمەد دەنیز، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، کۆبوونەوەی بارزانی و قەرەیلانی بۆ (رووداو) پشتڕاستکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ