نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ: دوو نوێنەرمان دادگایی دەکرێن

01-06-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەلایەن بنکەی پۆلیسی خانەقا لە شاری هەولێر ئاگادارکراونەتەوە خۆی و نوێنەرێکی دیکەیان رۆژی یەکشەممە لە دادگە ئامادەبن بۆ دادگاییکردن بە تۆمەتی خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت. دەشڵێت، "داواکاری گشتی داوای لە دژی ئێمە جووڵاندووە."
 
رۆژی پێنجشەممە، 1-6-2023، عەلی رەئووف، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "من و مامۆستا کارزان فیزیک، لەلایەن پۆلیسی خانەقای شاری هەولێرەوە ئاگادارکراینەوە کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 4-6-2023 لە دادگەی هەولێر ئامادەبین بەهۆی ئەوەی لەلایەن داواکاری گشتییەوە و بە تۆمەتی خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت داوامان لەبەرامبەر جوڵێندراوە."
 
ئەو نوێنەرە روونیشیکردەوە، "خۆپێشاندانەکەمان لە رۆژی 6ـی ئەیلوولی پار کرد، هەر ئەو رۆژە بۆ نزیکەی 12 کاژێر لەلایەن بنکەی پۆلیسی خانەقا راگیراین و دواتر بە کەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازادکراین."
 
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ باسی لەوەشکرد، ساڵی رابردوو پێش ئەوەی خۆپێشاندان بکەن، هەوڵیانداوە مۆڵەت وەربگرن، بەڵام داواکارییەکەیان لە پارێزگای هەولێر لێ وەرنەگیرا و گوتی، "خۆپێشاندانەکەمان بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و بەرگریکردن لە مافەکانی ئەوان کرد و داوای مافی خۆمان کرد."
 
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 33 هەزار وانەبێژ هەن؛ 11 هەزاریان لە پارێزگای هەولێر، 10 هەزار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و 12 هەزاریش لە سنووری پارێزگای دهۆکن.
 
بەگشتی کەمترین مووچەی مانگانەی مامۆستایانی وانەبێژ 250 هەزار دینارە و زۆرترینیشیان 400 هەزار دینارە، بەڵام مووچەکانیان بەگوێرەی بڕوانامەکانیش دەگۆڕێت. 
 
بەپێی یاسای خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان؛ هەرکەسێک بەبێ مۆڵەت خۆپێشاندان بکات، سزاکەی بەندکردن دەبێت بە ماوەیەک کە لە مانگێک زیاتر نەبێت یان بە سزایەک لە 50 هەزار دینار کەمتر و لە 500 هەزار دیناریش زیاتر نەبێت، یان بە هەردووکی سزا دەدرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.