کەشناسی: ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەریى خۆڵبارین کەمتر دەبێتەوە

01-07-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کاریگەریى خۆڵبارین کەمتر دەبێتەوە؛ کەشناسێکیش دەڵێت، "بەهۆی کەمبوونەوەی جووڵەی بای رۆژئاوا، دوای نیوەڕۆ کۆتاییدێت."
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی کردەوە، "ئەمڕۆ ئاسمان خۆڵاوى دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەریى خۆڵبارین لەسەر ناوچەکەمان کەمتر دەبێتەوە؛ سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پێشبینیی تۆزێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە دەکرێت."
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو شەپۆلەی خۆڵبارینە، دوای نیوەڕۆ و لە کاتەکانی ئێوارەدا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات؛ کاریگەریی کەم دەبێتەوە و کۆتاییدێت."
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، سبەی چوارشەممە ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک هەیە؛ لە هەفتەی داهاتووشدا، پێشبینی دەکرێت دەستپێبکاتەوە و لە هەندێ شوێندا خۆڵبارینێکی چڕ هەبێت. تاوەکو با لە رۆژئاواوە هەڵبکات و بگاتە 20 کم لە کاژێرێکدا، ئەگەری خۆڵبارین زیاترە.
 
لەبارەی دابەزینی پلەی گەرماوە، شاڵاو هیدایەت دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ 5 پلەی سیلیزی داببەزێت و کەشوهەوا فێنک بێت. پێشبینی دەکرێت دابەزینی پلەی گەرما هەفتەیەک بەردەوام ببێت.
 
شاڵاو هیدایەت گوتیشی: "بەهۆی جێگریبوونی شەپۆلێکی گەرما لەسەر ناوچەکانی نێوەڕاست و رۆژئاوای ئەورووپا، ئەمەش وایکردووە پلەی گەرما لە ناوچەکانی ئێمە داببەزێت و پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە پلەی گەرما بەرزنەبێتەوە."
 
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی چوارشەممە بەم جۆرەیە:
 
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.