رووداو- هەولێر
ئەو کچە رۆژئاواییەی لە هەولێر دەستدرێژی کرایەسەر، بە بنەماڵەکەیەوە مافی پەنابەری لە ئۆسترالیا وەردەگرن و بنەماڵەکەیشی حوکمەکەی دادگا لەسەر تاوانباران بە دادپەروەرانە دادەنێن.
رۆژی 6-1-2014 شەش پیاو لە شاری هەولێر كچێكی تەمەن 16 ساڵیان رفاند و دەستدرێژی سێكسیان كردە سەر، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بوو ، دواتر 5 لەو كەسان دەستگیركران و پاش چەند دانیشتنێك، دادگا سزای بۆ دەركردن، بەپێی بڕیاری دادوەر سێ لەو تاوانبارانە بە 15 ساڵ و دوو دیكەشیان بە 7 ساڵ زیندانیكردن سزادراون. تاوەكو ئێستاش یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیرنەكراوە.
سیروان عەزیز، پارێزەری کچەكە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،" بڕیارەکەی دادگا دادپەروەرانە بووە و بنەماڵەی ئەو کچە و کچەکە خۆیشی ئەوەندە سەلماندنی پاکی ئەو کچەیان لەو دۆسیە بەلاوە گرنگ بوو، ئەوەندە حوکمەکەی دادگایان پێ گرنگ نەبوو، چونکە هەندێ کەس تەنانەت لە خزمانی خۆیشیان باوەڕیان وابوو کە ئەو کچە لە پێناو وەرگرتنی پارە ئەوکارەی کردووە، بەڵام دادگا سەلماندی کچەكە بێبەرییە لەو قسانە".
سیروان عەزیز باس لەوە دەكات كە دوای ئەو رووداوە، لە رێگای UN ەوە ئەو بنەماڵەیە بەهۆی ئەو تاوانەی دەرحەقیان ئەنجامدرابوو داوایان لە ئوسترالیا کرد مافی پەنابەرییان پێبدات، وڵاتی ئوسترالیا یەکسەر وەریگرتن و مانگێک پێش ئێستا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە"
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ