لەگەڵ ئەوەی وەرزی باران و سەرما و سۆڵە نزیکدەبێتەوە و کارمەندانی شارەوانی خەریکی پاککردنەوەی جۆگە و ئاوەڕۆکانن، کەچی بەم دواییە دیاردەیەک لە شاری سلێمانی سەریهەڵداوە و ئەویش نەمانی سەری مەنهۆڵەکانە.
ئەم كرێكارانە بە تەواوی ماندوو بوون بە دەست پاككردنەوەی چاڵی زێرابەكانەوە، بەڵام ئێستا دیاردەیەكی تر لە سلێمانی هێندەی تر هەراسانی كردوون، بەرپرسانی شارەوانی تەواو لە دزینی سەری مەنهۆڵەكانی ناو گەڕەك و كۆڵانەكانی سلێمانی بێزارن لەلایەن خەڵكانێكەوە كە نەناسراون.
مەحموود محەممەد لێپرسراوی ئاوەرۆ لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت "دزینی سەری مەنهۆڵ ، بەلای كارمەندانی ئاوەڕی سلێمانی دیاردەیەكی سەیرە چونكە ئەوان دەلًێن نرخی سەرە مەنهۆڵێك 100 هەزار دینارە ، بەڵام ئەمە تەنها قسەی ماندووبوونی ئەوانە ئەو حاڵەتە كارەكانی ئەون دووقاتدەكاتەوە، دەبێ وێڕای دانانی سەری مەنهۆڵێكی تر ، دیسان چاڵەكان پاك بكەنەوە. مەنهۆڵەكان دەگیرێن خەڵك گوێناداتێ جگە لەوەی سەری مەنهۆڵەكان دەدزن دوای سەرئێشە كردنیان دەبێت ئێمە پاكی بكەینەوە."
لە چەند مانگی رابردوودا چەند حاڵەتێكی دزینی سەرەمەنهۆڵ لە شاری سلێمانی رووی داوە و بەپێی ئامارێكی سەرۆكایەتی شارەوانی، بەشی ئاوەڕۆ كە دراوەتە (رووداو) تائێستا نزیكەی (150) سەرە مەنهۆڵ دزراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ