رووداو – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی حەسنا مەتەڕ كە لە ماوەی رابردوودا گۆرانییەكی بۆ پێشمەرگە بڵاوكردەوە، رەتیكردەوە هیچ بڕە پارەیەكی بۆ ئەو گۆرانییە وەرگرتبێ.
حەسنا مەتەڕ، بە (رووداو)ی راگەیاند، زۆر بە شانازییەوە گۆرانی بۆ پێشمەرگە گوتووە و شانازیش بە پۆشینی جلوبەرگی كوردییەوە دەكات. لەوبارەوە گوتی "ویژدانم ئاسوودە نابێت كە لە هەولێر بژیم و گۆرانی بۆ پێشمەرگە نەڵێم".
لەبارەی دەنگۆی وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر گوتنی ئەو گۆرانییە بۆ پێشمەرگە، حەسنا مەتەڕ گوتی "زۆر سەیرم بەو قسانە دێت، هونەرمەندێك چۆن دەتوانێت بە پارە بۆچوونی خۆی بگۆڕێت و گۆرانی بڵێت، من هیچ پارەیەكم بۆ ئەو گۆرانییە وەرنەگرتووە و ئەو قسەیە دوورە لە راستی. شانازیش بەو گۆرانییەوە دەكەم كە بۆ ئەوانم گوتووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ