%85ـی زەویی گوندی ئەرمشتێ لە سنووری زاخۆ کراون بە باخی هەنار

01-11-2022
یوسف موسا
بازاڕێکی بچووک بۆ ساخکردنەوەی هەناری ئەرمشتێ لەنێو گوندەکە کراوەتەوە
بازاڕێکی بچووک بۆ ساخکردنەوەی هەناری ئەرمشتێ لەنێو گوندەکە کراوەتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەناری گوندی ئەرمشتێ لە سنووری زاخۆ نێوبانگێکی باشی هەیە و لە بازاڕیش خواستێکی زۆری لەسەرە، ئەوەش وایکردووە زیاتر لە 85٪ـی زەویی گوندەکە بکرێتە باخی هەنار.
 
دەرباس رەمەزان، جووتیارێکی گوندی ئەرمشتێیە و دەڵێت، "ئەم هەنارە نزیکەی 100 ساڵە و لە باوک و باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە. ئەم گوندە هەنارەکەی زۆر باشە و لە گوندەکانی دیکە باشترە، خاکی ئەم گوندە تایبەت بۆ هەنار زۆر باش و گونجاوە."
 
گوندی ئەرمشتێ دەکەوێتە دەشتی سلێڤانەیی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ. ئێستا وەرزی رنینی هەنارە و جووتیارانی گوندەکە بەرهەمی هەناری ئەمساڵیان لێدەکەنەوە و هەر لەنێو باخەکان بەشێوەیەکی کاتی هەڵیدەگرن.
 
وەلید محەممەد، فرۆشیار باسی لەوە کرد، "لە مانگی 10 و 11 هەنار لێدەکەینەوە و دەیبەینە کۆگەکان، ئەگەر نەیبەنە ئەم کۆگەیانە، زستان باران لێی دەدات و تێکدەچێت."
 
هەر لە گوندی ئەرمشتێ بازاڕێکی بچووک کراوەتەوە و رێگە نادرێت خەڵكی گوندەکە و دووکاندارانی گوندەکانی نزیکیش جگە لە هەناری ئەرمشتێ، هیچ جۆرێکی دیکەی هەنار بفرۆشن.
 
محەممەد سوفی، کڕیار دەڵێت، "ئێمە لەگەڵ چەند هاوڕێ و برادەرێک لە شێخانەوە هاتووین بۆ ئێرە و لێرە هەنار دەکڕین."
 
ئاری سوبحی، کڕیارێکی دیکەی هەناری ئەرمشتێیە و باسی لەوە کرد، "لەگەڵ هەندێک هاوڕێم هاتووین کە ئەوان ئەم گوندەیان نەبینیبوو. بەردەکەوێت کە ئەو رێگە دوورە ببڕین و بێین هەناری ئەرمشتێ بکڕین، چونکە زۆر بەتام و بەنێوبانگە."
 
لە گوندەکە 127 باخی هەنار هەیە و 73 جووتیار خاوەندارێتی دەکەن و بەشێک لە جووتیارانی گوندەکە زیاتر لە دوو باخی هەناریان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

فۆربس: سامانی ترەمپ لە ساڵێکدا 1.4 ملیار دۆلار زیادی کردووە

بەپێی نوێترین لیستی گۆڤاری فۆربس بۆ دەوڵەمەندترینەکانی جیهان، سەرمایەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتووەتە 6.5 ملیار دۆلار کە بەراورد بە ساڵی رابردوو، 1.4 ملیار دۆلار زیادی کردووە