سایدێکی شەقامی گەڕەکی ژینی دارەتوو دەکرێتەوە

01-11-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ، ئێوارەی ئەمڕۆ سایدێکی شەقامی ژینی ناحیەی دارەتوو دەکرێتەوە و دەست بە قیرتاوکردنی سایدەکەی دیکەی دەکرێ. پارێزگاری هەولێریش دەڵێ، ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی دیکە لە ناحیەکە کراوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 01-11-2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژینی ناحیەی دارەتوویان بەسەرکردەوە.
 
دواتر ساسان عەونی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ''شەقامێکی زۆر گرنگە بۆ دارەتوو و گەڕەکی ژین، بەڵام ماوەیەک بوو کارەکانی بەهۆی هەندێک گرفت وەستابوون و ئێستا دوای چارەسەرکردنیان، دەست بە کارکردن تێیدا کراوەتەوە.''
 
بە گوتەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئێوارەی ئەمڕۆ سایدێکی شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە.
 
گوژمەی دوو ملیار و 400 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی رێگەکە تەرخان کراوە. ساسان عەونی دەڵێت، ''دوای کردنەوەی ئەو بەشە لە پڕۆژەکە، یەکسەر دەست بە قیرتاوکردنی سایدەکەی دیکە دەکرێ.''
 
هاوکات ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا گوتی، ''ئەو شەقامە یەکێک لە داخوازییە گرنگەکانی خەڵکی سنوورەکە بوو کە لە چوارچێوەی پلانە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتدا جێبەجێ دەکرێ.''
 
پارێزگاری هەولێر گوتی، ''دارەتوو یەکێک لەو ناحیانەیە کە پڕۆژەی زۆر گرنگی تێدا جێبەجێکراوە، بەڵام بێگومان زۆر پڕۆژەی دیکەش ماون کاریان تێدا بکرێ کە هەموویان ئامادەکارییان بۆ کراوە.''
 
دووسایدە 30 مەترییەکە چەند گەڕەکێکی دارەتوو و گوندەکانی دەوروبەر پێکەوە دەبەستێتەوە و دەبێتەهۆی ئاسانکاریی زۆر بۆ هاتووچۆی خەڵکی سنوورەکە.
 
28ـی تشرینی یەکەم رەوەند قادر، سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ بە گوژمەی نزیکەی 4 ملیار دینار زیاتر لە 10 پڕۆژە لە سنوورەکە جێبەجێکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.