پرۆژەی رووناکی کارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان ئاسان دەکات

01-11-2025
زانیار بەهادین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لەو ناوچانەی دەنگدان دەکرێت و پڕۆژەی رووناکییان پێ نەگەیشتووە، لە رۆژانی دەنگداندا 24 کاژێر کارەبایان پێبدرێت. وەزارەتی کارەباش دەڵێ، پرۆژەی رووناکی و وەرزەکە هاوکارە بۆ ئەوەی داواکەی کۆمیسیۆن قبووڵ بکرێت.
 
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، داوای لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کردووە، رۆژانی دەنگدان کارەبای 24 کاژێری بۆ بنکەکانی دەنگدان دابین بکرێت. 
 
روونیکردەوە، پرۆسەی دەنگدان لە عێراقدا ئەلکترۆنییە و پێویستە ئەو ئامێرانە لە رۆژی دەنگداندا بەشێوەیەکی بەردەوام کارەبایان بۆ دابین بکرێت تاوەکو پرۆسەکە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت. 
 
باسی لەوەشکرد، لە نووسراوەکەیاندا بۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان داوایان کردووە، رۆژی 9 و 11ـی تشرینی دووەم کە دەنگدانی تایبەت و گشتی دەکرێت لە کاژێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانەوە تاوەکو 5:30 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دواتر کارەبایان پێبدرێت. 
 
هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکیدا کارەبای 24 کاژێری بۆ هاونیشتمانیان دابین دەکات، بەپێی ئاماری وەزارەتی کارەبا ئێستا نزیکەی 4.5 ملیۆن هاونیشتمانی، کە دەکاتە نزیکەی 70%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکە سوودمەندن. 
 
بە گوتەی بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وەزارەتی کارەبا ئامادەیی دەربڕیوە لەو ناوچانەی دەنگدان دەکرێت و کارەبای 24 کاژێری نییە ئەو کارەبایە دابین بکات کە کۆمیسیۆن داوای دەکات. 
 
بەڵام ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو داواکارییەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تائێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو پرسە نەدراوە، بەڵام پرۆژەی رووناکی و وەرزەکە هاوکارمانە لە دابینکردنی ئەو کارەبایە. 
 
روونیشی كردەوە، وەزارەتی کارەبا لە هەموو هەڵبژاردنەکانی رابروودا هاوکاری کۆمیسیۆنی کردووە و ئەو بڕە کارەبایەی داوایان کردووە بۆیان دابین کراوە. 
 
بە گوتەی ئومێد ئەحمەد، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بە فەرمی بڕیار لەسەر داواکارییەکی کۆمیسیۆن بدەن و بە دووری زانی رەتبکرێتەوە. 
 
بڕیارە رۆژی 9ـی تشرینی دووەم دەنگدانی تایبەت و رۆژی 11ـی تشرینی دووەم دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت. 
 
پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320ـیان گشتییە و 9ـەکەی دیکەیان کۆتایە. زیاتر لە 7 هەزار کەسیش خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە بەربژێر کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران. وێنە: Reuters

ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران: هێز بێتە نێو ئێران، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

ئەمڕۆ هەینی، 06-03-2026، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، نوێنەری رێبەری کوژراوی ئێران لە ئەنجوومەنی بەرگریی وڵاتەکەدا هۆشدارییەکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنیا بارەگاکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، ''بەڵام ئەگەر ئەو گرووپانە (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) بێنە نێو سنوورەکانی ئێرانەوە، ئەوە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج.''