بۆ یەکەمین جار یادی جووە دەرکراوەکان لە هەولێر کرایەوە

01-12-2015
فەرهاد دۆڵەمەری
...
...
نیشانەکردن جوو هەولێر
A+ A-
 رووداو - هەولێر

کوردە جووەکانی هەرێمی کوردستان بۆیەکەمین جار لە شاری هەولێر یادی 70 ساڵەی دەرکردنی خۆیان کردەوە، بۆ پیشاندانی مێژووی خۆیان لە کوردستان و عێراق لە یادەکە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و دەستنووسەکانی تایبەت بە کوردانی جوو نمایشکرا. 

زاک دانیال، شیکەرەوەی کاروباری کوردە لە ئیسرائیل، ئەو کە لە پێشانگاکە لە هەولێر ئامادەیە باس لەوە دەکات "هیچ کاتێک لە کوردستان هەستم بە ترس نەکردووە، پێموایە ئێوە لە کوردستان ئاسایشێکی سەرسوڕهێنەرتان هەیە و کۆمەڵگایەکتان هەیە کە نرخی هەموو شتێک دەزانێت، هەمووان بەیەکەوە لە دژی تووندڕەوی دەوەستنەوە، من ژمارەیەک وێنەم بینیوە کە جووەکان سەردانی ئێرە دەکەن، هاوژوورەکەی پێشووشم لێرە بوو و کڵاوی تایبەت بە جووەکانیشی لەسەر دەکرد، ئەمەش زۆر سەرسوڕهێنەرە". 

لە یادەکە هەرێمی کوردستان بە لانکەی پێکەوەژیان باسی لێوەکرا و، نوێنەری زۆربەی پێکهاتە و ئایینەکان بەشداریان کرد، ئەوانیش هەستیان بەو ئازارانە دەکرد کە لەلایەن حکومەتەکانی پێشووی عێراق بەرامبەریان  کراوە.

کوردە جووەکانی کوردستان و عێراق هەموویان لە هەولێر کۆکرانەوە، بە چەند قۆناخێکی جیاجیا دەرکران، هەرچەند بەشێکی زۆر لە ئاسەواری جووەکان بەتەواوی نەماوە، بەڵام  پارێزگاری شارەکە باس لە نەسڕاندنەوەی ناوەی ئەوان دەکات. 

بەپێی ئامارەکان لە ئیسرائیل 320 هەزار کوردی جوو هەن و ئێستاش لە هەرێمی کوردستان  400 خێزانی جوو هەن، ماوەی چەند مانگێکیشە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینەوە نوێنەرایەتییەکی تایبەت بە کوردانی جوو کراوەتەوە . 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە