نێچیرڤان بارزانی: کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق دەکات و کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا بە "هەنگاوێکی گرنگ" دەزانێت.
لە دیدارەکەدا جەخت لە هاتنی کۆمپانیا سویسرییەکان بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1-12-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە دانیێل هون، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی و سوپاسی دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرای لە بەغدا کرد و بە "هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولای لەقەڵەمدا."
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییە ئابوورییەکان؛ هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باسیان لە "دەرفەتی کار و وەبەرهێنانی کۆمپانیا سویسرییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد." هەروەها تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
دەقی هەواڵەکە:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 01-12-2025، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز دانيێل هون، باڵيۆزى سويسرا له عێراق كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى و سوپاسى دووباره كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى سويسراى له به‌غدا كرد و به هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا. هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كۆمپانيا سويسرييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.