گەڕەکێکی دهۆک بە دەست هەژارییەوە دەناڵێنێت؛ 'توانای خۆگەرمکردنەوەمان نییە'

02-03-2025
خالید حوسێن
 گەڕەکی گژەبەرا لە سەنتەری شاری دهۆک.
گەڕەکی گژەبەرا لە سەنتەری شاری دهۆک.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گەڕەکێکی سەنتەری شاری دهۆک لەو پەڕی هەژاریدا دەژین، زۆربەی خانووەکانیان وێران بوون و توانای کڕینی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان نییە. 

دایکی سامی خاوەنی سێ مانداڵە. هاوژینەکەی پێشمەرگە بوو. بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە. کاتێک لێمان پرسی ژیان چۆنە؟ نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات. 

دایکی سامی دەڵێت، بۆ بژێویی ژیانی خۆی "قەرز دەکەم. هەمووی بە قەرز دەژیم. ملیۆن و شتێک دینار قەرزی دوو سێ مانگ خۆراکم لەسەرە. 200 هەزار دینار لێرە و 200 هەزار دینار لەوێ، 300 هەزار لە شوێنێکی دیکە، بە هەمووی ملیۆنێک و 300 هەزار دینار قەرزم لەسەرە." 

لە خانووێکدا دەژیت بووەتە کەلاوە، خەریکە بەسەریاندا دەڕووخێت؛ لەو بارەیەوە دەڵێت: "خانووەکەمان لە هەموو لایەکەوە وێران بووە. تەنانەت ناوێرین بچینە سەر بان. خاپوور بووە و خۆڵ بەسەرماندا دێتە خوارێ."

چێشخانەکەی چۆڵە؛ خێرخوازان بژێوییەکەی بۆ دابین دەکەن.  

ئەمە دۆخی زۆربەی دانیشتووانی گەڕەکی گژەبەرایە لە سەنتەری شاری دهۆک. سیمای خانووەکانیان دەربڕین لە هەموو شتێک دەکات.  

واجیدا رێکانی یەکێکە لەو ژنانەی شانی داوەتە بەر ئازاری هەژارەکانی ئەو گەڕەکە. تاکە هیوای ئەوەیە هاوکارییەکان بە کەسانی شایستە. ئەو دەڵێت، ئەم زستانە نیوەی دانیشتووانی گەڕەکەکە هیچیان نییە خۆیان پێ گەرم بکەن: "بەشێکیان هیچ نەوتیان نییە. پێرێ شەو کەسێک تەلەفۆنی بۆ کردم، گوتی، بۆ خاتری خوا ئەگەر تێچووی تەنیا یەک دەبە نەوت هەبێت بۆم بنێرە با بۆخۆمی بکڕم. ناچاربووم نەوتم کڕی و سێ دەبە نەوتم بۆ ناردن. دۆخی بەشێکیان زۆر نالەبارە. زۆریان نەخۆشن. مووچەیان نییە. کرێدارن. دەمانەوێت ئەو هاوکارییەی دێت، بۆ ئەو ماڵە بچێت کە پێویستیان پێیەتی." 

بەگوێرەی دوایین داتای سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمی کوردستان و شەشەمی عێراقە. بە جۆرێک 15٪ـی دانیشتووانەکەی هەژارن. ئەوەش بەدەر لەو 16 کەمپی ئاوارەکانی شنگال و شوێنەکانی دیکە ناگرێتەوە کە نزیکەی 70 هەزار خێزان تێیاندا نیشتەجێن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمی دەزگای روانگە لە چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

دەزگای روانگە: هەتا 1200 ماڵی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ ئاوەدان نەکەینەوە، ناوەستین

لە چەمچەماڵ، لە ماوەی چوار رۆژدا هەڵەت فەرهاد ژیانێکی گەرموگوڕی لێ شێوا، کاتێک لافاو ئەوەی لەگەڵ هاوسەر و چوار منداڵەکەی بۆ خۆشگوزەرانی پێکەوەیان نابوو، لەگەڵ خۆی بردی؛ بەڵام لەناو ئەو نائومێدییە قووڵەدا، دەزگای روانگە وەکو چرایەکی درەوشاوە، هیوا و ئومێدیان بۆ گەڕاندنەوە