هێرش کرایە سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعات لە مهاباد

02-03-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆسەر شاری مهاباد، بارەگای سەرەکی ئیتڵاعات لە شارەکە کرایە ئامانج و چوار کەس کوژران.
 
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتیی شاری مهاباد بە رووداوی راگەیاند، چوار کەس لە ئەنجامی هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە و 22 کەسی دیکە بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە.
 
هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی ئەم بەیانییە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعات،  کارەبای سەرجەم شاری مهاباد بڕا و تاوەکو ئێستاش دیار نییە هۆکاری بڕانی کارەباکە چییە.
 
ئەمڕۆ چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ بنکە و بارەگا ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە و بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە میدیاکانی ئێران بڵاوبوونەتەوە، لە پارێزگاکانی سنە، لوڕستان، ئیلام و ورمێ چەندین بنکەی سوپای پاسداران و ناوەندی ئەمنی کراونەتە ئامانج.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی مینا عیسا

تەرمی مینا دوای 11 رۆژ لە خنکانی لە رووباری گەلی عەلی بەگ، دۆزرایەوە

دوای 11 رۆژ لە گەڕان، تەرمی یەکێکی دیکە لەو هاونیشتمانییانەی لە گەلی عەلی بەگ کەوتە نێو ئاو، دۆزرایەوە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێ، تەرمەکە هی کچەکە بووە کە ناوی مینایە.