هێرش کرایە سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعات لە مهاباد
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆسەر شاری مهاباد، بارەگای سەرەکی ئیتڵاعات لە شارەکە کرایە ئامانج و چوار کەس کوژران.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتیی شاری مهاباد بە رووداوی راگەیاند، چوار کەس لە ئەنجامی هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە و 22 کەسی دیکە بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی ئەم بەیانییە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعات، کارەبای سەرجەم شاری مهاباد بڕا و تاوەکو ئێستاش دیار نییە هۆکاری بڕانی کارەباکە چییە.
ئەمڕۆ چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ بنکە و بارەگا ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە و بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە میدیاکانی ئێران بڵاوبوونەتەوە، لە پارێزگاکانی سنە، لوڕستان، ئیلام و ورمێ چەندین بنکەی سوپای پاسداران و ناوەندی ئەمنی کراونەتە ئامانج.