بارانەكەی ڕۆژی 30/3 لە هەڵەبجە,34,4 ملم باران باری,بارانەكە زیانی بەهەندێ كەس گەیاند و لە هەندێ شوێن لافاوی بە دوایدا خۆیدا هێنا, ئەم بارانە زۆرە,خێری پێوەبوو بۆ هەندێك لەبەرهەمە كشتوكاڵیەكان,بەڵام تەرزە و سەرماكەی زیانی زۆرێكی لە هەندێكی تر لە بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی هەورامان و شارەزوور دا
حەمید محەمەد لێپرسراوی لیژنەی جوتیارانی هەڵەبجە دەڵێت "خۆشبەختانە ئەم بارانە كە باری دڵخۆشیەكی زۆری دا بە جوتیارانی كوردستان,كە بۆ دەغڵ و دان زۆر بەسوود بوو,تەرزەكەش زەرەرێكی زۆرداوە لە قەیسی لە قۆخ لە هەڵوژە,ئەو زوقمەی كە شەو دەبارێت زەرەرێكی زۆری داوە لە تەماتە,خەیار ,كولەكە و ئەمانە,بەروبوم بە شێوەیەكی گشتی باش دەبێت,بەڵام ئێمە تەنها یەك كێشەمان هەیە كڕیارمان نیە و بازاڕمان نیە"
بۆ گەنم,حكومەت كڕیارە,لەبەرئەوە گەنمێكی زۆر دەچێنرێت,ساڵی پێشوو,لە سنوری هەڵەبجە,60 هەزار دۆنم گەنم چێنراو و لە بنكەی وەرگرتنی گەنم لە سیروان 15 هەزار و 800 تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە,بەپێی گووتەی بەرپرسانی كشتوكاڵ لەو ڕێژەیە زیاتر گەنم بەرهەم هێنراوە,بەڵام لە شوێنەكانی تر فرۆشراون,بۆ ئەمساڵیش لە سنوری هەڵەبجە,66 هەزار دۆنم گەنم چێنراوە,بەڵام بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی تر كڕیاریان كەمە,لەبەرئەوە زۆر ناچێنرێن
نورەدین محەمەد جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەڵەبجە گوتی "بۆ پشتگیری كردن لە جوتیار دەبێت هاوردەكردنی دەرەوەی هەرێم كەم بكەینەوە,ئەمە پلانێكی درێژخایەنی دەوێت,بەلای كەمەوە پلانێكی 5 ساڵی یان 10 ساڵی دەوێت بۆ ئەوەی جوتیارەكان بخەیتە سەر سكە و بۆ ئەوەی پێویستیمان بە بازاڕی دەرەكی نەبێت بۆ ئەوەی شتمان بۆ بهێنێت"
هەڵەبجە ساڵانە,600 بۆ 800ملم بارانی لێدەبارێت,ساڵی پێشوو كۆی باران بارین لە هەڵەبجە,675ملم بوو,ئەمساڵ تائێستا 466 ملم باران باریوە,ساڵی پێشوو تا ئەم كاتانە 571 ملم باران باری بوو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ