رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای فارس رایگەیاند، دوو خوێندکاری خەڵکی لارستان لە کاتی پیاسەکردن لە بەرزاییەکانی چیای کەرەمستاج، بەهۆی هێرشێکی (ئەمەریکا-ئیسرائیل) کوژران.
بەپێی راگەیێندراوێکی پەروەردەی فارس، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 1ی نیسان کۆمەڵێکی شاخەوانی خەڵکی لارستان لە بەرزاییەکانی شاخی گوندی کەرەمستاج خەریکی پیاسەکردن بوون، بەڵام لەو کاتەدا رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و دوو خوێندکاری خەڵکی گوندی کەرامستاج بە ناوەکانی (یوسف دارودی)، خوێندکاری پۆلی 11ی تەکنیکی لە قوتابخانەی حیکمەت، و (عامر سابووریان)، خوێندکاری پۆلی 7 ئامادەیی سەلمان فارسی گیانیان لەدەستدا.
پەروەردەی فارس ئاماژەی بەوە داوە، کە شەش لە قوتابییەکانی قوتابخانەی (شەجەرە تەیبە) لە میناب، خەڵکی پارێزگای فارس بوون.
قوتابخانەی (شەجەرە تەیبە) لە میناب لە یەکەم رۆژی هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بۆردوومان کرا، بە گوتەی بەرپرسانی ئێران زیاتر لە 150 قوتابیی قوتابخانەکە گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگای فارس، دەکەوێتە باشووری ئێران، تاوەکو ئێستا چەندین جار ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری شارەکانی پارێزگاکە بۆردوومان کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ