20 Photos
رووداو – هەولێر
لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی نزیکەی 300 کەسایەتی کورد و بیانی و کونسوڵی وڵاتان، یەکەم رێورەسمی نێودەوڵەتی جوانی بەئامادەبوونی هەریەکە لە Miss Earth و Miss Asia و Miss Queen of Queen بەڕێوەچوو، رێورەسمەکەش بە سپۆنسەری چەند کۆمپانیایەکی کوردی و لوبنانی ئامادەکرابوو.
لە رێورەسمەکەدا دیزاینەری بەناوبانگی لوبنانی فوئاد سەرکیز نوێترین دیزاینی جلوبەرگەکانی خۆی لە نمایشێکی جلوبەرگدا پیشاندا، جلوبەرگەکانیش لە لایەن نمایشکارانی کورد و شاجوانان لەسەر فەرشی سووری رێورەسمەکە پیشانی ئامادەبوواندرا.
تۆڕی میدیایی رووداو، وەک تاکە میدیای سەرەکی رووماڵی تایبەتی بۆ رێورەسمەکە ئەنجامدا.