نێچیرڤان بارزانی و هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له عێراق تاوتوێی هەڵبژاردن دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له عێراق تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2ـی حوزەیرانی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دهۆك له‌گه‌ڵ ده‌يڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له عێراق، كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتیی عێراق، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له "گرنگيى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کۆده‌نگی و به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسی و پێکهاته‌کان له هه‌ڵبژاردندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق."
جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.