کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 ئێستا لە دهۆك و، لە داهاتوویەكی نزیكیدا ئەو سیستەمە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرێت

ئێستا لە دهۆك و، لە داهاتوویەكی نزیكیدا ئەو سیستەمە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرێت

kurdistan

گرتنی تاوانبار بە ئەلیكترۆنی دەكرێت

عوبەید رەشاڤایی

عوبەید رەشاڤایی

02-08-2016
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عوبەید رەشاڤایی
عوبەید رەشاڤایی02-08-2016

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

رووداو- دهۆك

نزیكەی مانگێكە سیستەمێكی ئەلیكترۆنی بۆ گرتنی تاوانباران لە دهۆك پەیڕەو دەكرێت، پۆلیسی دهۆك دەڵێت "تاوەكو ئێستا پێنج تاوانبار بەهۆی ئاسانكاریی سیستەمەكە دەستگیركراون". لە داهاتوویەكی نزیكیشدا ئەو سیستەمە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرێ.

ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك، ساڵێكە خەریكی سیستەمێكی ئەلیكترۆنییە بۆ ئەوەی لە رێگەی ئۆنلاینەوە ئاسانكاری بۆ گرتنی تۆمەتبار و تاوانباران بكرێ‌.

رائید هێمن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی دهۆك بە (رووداو)ی راگەیاند "سیستەمەكە لە لایەن كەسێكەوە دروستكراوە كە دەرچووی پرۆگرامسازییە بە ناوی خالید ئیبراهیم، ناوبراو لەلای ئێمە ملازمی یەكەمە".

لەبارەی ناوەڕۆكی سیستەمەكە رائید سلێمان گوتی: "كاتێك فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارێك دەردەچێ، یەكسەر داخلی سیستەمەكە دەكرێت، ناونیشان و وێنەی تۆمەتبار دەچێتە هەموو بنكە و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان و خاڵە سنوورییەكان، تەنانەت لای مەفرەزە گەڕۆكەكانی پۆلیسیش ئەو سیستەمە لەنێو لاپتۆپێك دادەنرێ".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك دەڵێ: "ناوی تۆمەتبار یان تاوانبار داخلی سیستەمەكە دەكرێت ئیتر لە سلێمانی و هەولێر بێت یان هەر شوێنێكی عێراق، دەتوانین زۆر بە ئاسانی دەستگیری بكەین".

پۆلیسی دهۆك زانیاری زیاتر لەسەر سیستەمەكە ئاشكرا دەكات كە جگە لە خودی تۆمەتبار، ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكەش ئاشكرا دەكرێ و دەڵێت "ئەگەر شوفێرێك لە كەسێكی دا و رایكرد، ئەگەر ژمارەی ئۆتۆمبێلەكە بدرێ بەپۆلیس، ئیدی لە هەر شوێنێك بێت زوو دەدۆزرێتەوە، جگە لەمە كەسێك تاوانبارە و خۆی رادەستی دادگا ناكات، كە دەچێتە فەرمانگەیەك یەكسەر ناوی دیار دەبێ كە تاوانبارە، ئیدی تەلەفۆنی پۆلیس دەكرێت بۆ ئەوەی دەستگیر بكرێ".

بڕیار بوو سیستەمەكە لە هەموو كوردستان پەیڕەو بكرێت، بەڵام رائید سلێمان دەڵێت "جارێ وەزارەتی ناوخۆ ویستی بزانێت تا چەند سیستەمەكە لە دهۆك سەركەوتوو دەبێ و كێشەكانی چی دەبن، ئینجا لە پارێزگاكانی دیكەش پەیڕەو دەكرێت و رەنگە لە داهاتوودا لە هەموو عێراق پەیڕەو بكرێت". گوتیشی "تاوەكو ئێستا لە رێگەی ئەو سیستمەوە پێنج كەس دەستگیركراون".

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە