لەدوای چەندین راپۆرتی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە نەبوونی چاودێری تۆکمە لە دەروازە سنوورییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکان سیستەمی کوالێتی کۆنترۆڵ تۆکمەتر دەکات.
له ده‌روازه‌ی سنووریی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، كۆمپانیای لۆكس ئه‌یجنسی ماوه‌ی شه‌ش مانگه ده‌ستبه‌كاربووە و كاری پشكنینی كه‌رەسته‌ی بیناسازی و پاككه‌ره‌وه و جوانكارییه. حكومه‌ت ده‌یه‌وێ له داهاتوودا ئه‌ركی پشكنینی هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی پێ بسپێرێت، كه له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێن.
بەپێی ئامارەکانی ئه‌م كۆمپانیایه، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا پشكنین بۆ 647 هه‌زار و 250 تۆن چیمه‌نتۆ، 53هه‌زار و 750 تۆن كاشی، 70 هه‌زار و 400 تۆن كه‌ره‌سته‌ی پاككه‌ره‌وه كراوە و، نزیکەی 100 تۆن كاشی و كه‌ره‌سته‌ی پاككردنه‌وه له پشكنین ده‌رنه‌چوون و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ئێران.یه‌كه‌ی پشكنینی خۆراك له ده‌روازه‌ی سنووریی په‌روێزخان ئه‌ركی پشكنینی خۆراكی پێ سپێردراوه و، ئاماری ئه‌م یه‌كه ده‌ریده‌خات له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا پشكنین بۆ شەش هەزار و 238 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كراوه، كه 71 هه‌زار و 421 تۆن و 733 كیلۆگرام خۆراكیان هه‌ڵگرتووه، له‌و بڕەش 369.461 تۆن گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه ئێران، چونكه له پشكنین ده‌رنه‌چووە.
حسام ئیبراهیم، لێپرسراو‌ی هۆبه‌ی هاوردەکردن و یه‌كه‌ی پشكنینی خۆراك دەڵێ "له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 369 تۆن خۆراكمان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ئێران و، هه‌ریه‌كه‌ی دووجار پشكنینی بۆ كراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌روازەی سنووریی پەروێزخان چاودێرییه‌كی وردی كۆمپانیا و ده‌زگا حكومییەکان ده‌كه‌ن، ئه‌وان كاریان پشكنینه بۆ ئه‌وه‌ی كاڵای خراپ نه‌گاته ده‌ستی كڕیاران.
ئارام سایه‌خان، گوته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان دەڵێ ''هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی له ئێرانه‌وه دێن، په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵك، ناوبانگی ده‌روازه‌كه: ئاسایشی خۆراكه، بۆیه به‌به‌رده‌وامی چاودێری ده‌كه‌ین".هاوكات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدا ده‌روازه‌كانی: منزریه، زرباتیه، شه‌لمچه، سه‌فوان و شیب له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا هه‌ن و حكومه‌تی عێراق سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، به‌ڵام زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی له ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخانه‌وه هاورده‌كرێن، ره‌وانه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌كرێن.
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ