نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی 'جەژنی چلەی هاوین' لە کوردانی ئێزدی دەکات

02-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 'جەژنی چلەی هاوین' لە کوردانی ئێزدی دەکات و دەڵێت، "هەموو خوشک و برا ئێزدییەکانمان دڵنیا دەکەمەوە، وەکو هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەکانیان دەبین."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەو بۆنەیەوە نووسیویەتی، "جەژنی چلەی هاوین بە گەرمی و لە دڵەوە لە هەموو هاووڵاتییە ئێزدییەکانمان لە کوردستان و عێراق و لە هەر شوێنێکی جیهان پیرۆز دەکەم، هیوای جەژنێکی ئارام و ئاسوودە بۆ هەموویان دەخوازم."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کوردانی ئێزدی دڵنیا دەکاتەوە، "وەکو هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەکانیان دەبین، کوردستان هەر بە وڵاتی پێکەوەژیان بۆ هەموو پێکهاتەکانی دەمێنێتەوە."
 
جەژنی چلەی هاوین یەکێک لە جەژنە سەرەکییەکانی کوردانی ئێزدی و ساڵانە لە 2ی ئاب بە رێوڕەسمی جیاواز لە پەرستگەی لالش بەڕێوەدەچێت.
 
ئێزدیان بە مەبەستی بەشداریکردن لەو جەژنەدا، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەردانی باشووری کوردستان دەکەن.
 
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
جەژنی چلەی هاوین بە گەرمی و لە دڵەوە لە هەموو هاووڵاتییە ئێزدییەکانمان لە کوردستان و عێراق و لە هەر شوێنێکی جیهان پیرۆز دەکەم، هیوای جەژنێکی ئارام و ئاسوودە بۆ هەموویان دەخوازم.
 
دووبارە هەموو خوشک و برا ئێزدییەکانمان دڵنیا دەکەمەوە کە وەکو هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەکانیان دەبین و کوردستان هەر بە وڵاتی پێکەوەژیان بۆ هەموو پێکهاتەکانی دەمێنێتەوە.
 
جەژنی هەموولایەک پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خێر و خۆشی.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
02-08-2025
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە