گالەری

02-10-2018
14 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ سێشەممە 2-10-2018، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی  نوێی خوێندنی 2018-2019 لێدرا.


ئەمڕۆ (2-10-2018) لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2018-2019 لە قوتابخانەکان لێدرا، لە گوتەیەکیشدا وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی لە قوتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست ئەمساڵی خوێندن، ساڵی پڕ بەرەکەت و زانست بێت بۆ هەرێمی کوردستان.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قوتابخانەی شکۆدار لە شاری هەولێر گوتارێکی پێشکەشکردو رایگەیاند: "ئومێد دەکەین ئەمساڵی خوێندن، جیا لە پێشکەوتنی گەورەی پەروەردە لەڕووی زانستی کارگێڕی و هونەرییەوە، ساڵێک بێت ئەو کێشانەی لە ساڵانی رابردوو هەبووە دووبارە نەبێتەوە".

دوای پێشکەشکردنی گوتارەکەشی، پشتیوان سادق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک 700 هەزار قوتابی خوێندکار روو لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەن، نزیکەی 120 هەزار قوتابی و خوێندکاری نوێش لە قۆناخی سەرەتایی وەردەگیرێن".


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن