9 وڵات چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

02-10-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 9 کۆنسووڵخانە و 8 رێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێریان تۆمار کردوون، لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە بنکە و وێستگەکانی هەڵبژاردن چاودێریی دەنگدان دەکەن.
 
ئەمڕۆ 2ی ئۆکتۆبەری 2024 حەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆنسووڵخانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، رووسیا، فەلەستین، تورکیا، فەرەنسا، کەنەدا و سریلانکا بڕیاریان داوە چاودێرەکانیان لە رۆژی دەنگدان چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی هەرێمی کوردستان بکەن."
 
بە گوتەی حەسەن قەبەس، "جگە لە کۆنسووڵخانەکان، هەشت رێکخراوی نێودەوڵەتی تیمیان دروستکردووە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت وڵات و رێکخراوی دیکەش خۆیان تۆمار بکەن."
 
رۆژی 1ی ئۆکتۆبەر هۆگر چەتۆ، رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)دا گوتی، "تاوەکو دووشەممە 30ی ئەیلوولی 2024، زیاتر لە 480 کەس وەکو چاودێری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون کە 103 چاودێریان ئەمریکین."
 
جگە لە چاودێرانی نێودەوڵەتی و رێکخراو و دامەزراوەکانی چاودێری، پێنج هەزار و 24 کەس وەکو بریکاری پارتە سیاسییەکان تۆمارکراون، ئەوانیش رۆژی هەڵبژاردن چاودێری پرۆسەکە دەکەن.
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە یەکی ساڵی 1992ـی پەرلەمانی کوردستان، ژمارەیەک شێوازی سەرپێچی بانگەشە و جۆری سزای دیاریکردووە، لەوانە:
 
- بەکارهێنانی باڵەخانە حکومییەکان بۆ هەڵواسینی پۆستەر قەدەخەیە.
 
- بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەتی شارەوانی رێگە نادرێت بە دانانی وێنە و پۆستەر لەسەر سەوزایی، نێوان شەقامەکان و نێو پاركە گشتییەكان.
 
- رێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەرەكان لەسەر هێمای هاتووچۆ و تابلۆ رێنیشاندەرەكان، یان هەڵواسین لە شوێنی سووڕانەوەكانی ئۆتۆمبێل.
 
بەڵام زۆر لەو رێنوێنیانە تائێستا رەچاو ناکرێن. ئەوەش لە کاتێکدایە 20ى ئەم مانگە دیاریکراوە بۆ دەنگدانى گشتى هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان و یەکەم جار دەبێت بە چوار بازنەیی بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سومەیە ئەختەرشومار بەهۆی ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی قوتابخانەی ئێران بە دەرکردن لە پیشەکەی سزا دراوە

مامۆستایەکی دیاری قوتابخانەکانی مەریوان لەسەر کار دەرکرا

دەستەی پێداچوونەوە بە بڕیارەکان لە وەزارەتی پەروەردەی ئێران سزای دەرکردنی مامۆستایەکی قوتابخانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەسند دەکات کە بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایی پیشەیی مامۆستایان بەسەریدا سەپاوە.