رووداو - شارەدێی بەمۆ
به‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره ١٥٩ له ١-٩-٢٠١٥ شارەدێی به‌مۆ خرایه سه‌ر پارێزگای هه‌ڵەبجه، ئێستاش دانیشتوانی شارەدێکە داواده‌كه‌ن فه‌رمانگه‌ی: كشتوكاڵ، كاره‌با، ڤێرته‌نه‌ری و نفوسیان بۆ بكه‌نەوه تاوەکو بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان روونه‌كه‌ن پارێزگای هه‌ڵەبه‌جه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێی به‌مۆ له رێگه‌ی قایمقامی پارێزگای هه‌ڵبجه كار بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رانگانه ده‌كات، به‌پێی زانیاریه‌كانی رووداو له سه‌ر بودجه‌ی سامانه سرووشتییه‌كانیش بڕی ٨ ملیار دینار دیاری كراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی كه شارەدێکە ده‌به‌ستێت به شارەدێی مه‌یدانه‌وه.
شارەدێی به‌مۆ ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ڵەبجه، رووبه‌ره‌كه‌ی ٢٠٠ هه‌زار دۆنمه، له ١٤ گوند پێكدێت، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢٠٠٠ كه‌سه و، نزیكه‌ی ١٥٠٠ جوتیاری هه‌یه، ساڵانه له ٣٠ هه‌زار دۆنم زه‌ویدا گه‌نم و جۆ ده‌چێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ