نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانیی ئیمارات لە محەممەد بن زاید دەکات

02-12-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانیی ئیمارات لە سەرۆک و گەلی وڵاتەکە دەکات و دەڵێت، هیواخوازە ئیمارات پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 02-12-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی ئاراستەی محەممەد بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات کرد و پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانیی وڵاتەکەی لێکرد.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و خەڵکی وڵاتی ئیماراتی دۆست دەکەم بەبۆنەی رۆژی نیشتمانییانەوە". 
 
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا، "پەیوەندیی مێژووی و دۆستانە"ی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات "بەرز دەنرخێنێت" و دەڵێت، هیوادارە ئیمارات پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت لەژێر سەرکردایەتیی حەکیمانەی شێخ محەممەد بن زاید ئالنەهیان.
 
رۆژی 2ـی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک ئیمارات ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی دەگێڕێت. لە ساڵی 1972 راس خێمە وەکو ئەمارەی حەوتەم لەگەڵ ئەمارەتەکانی دیکە یەکیگرتەوە و شانشینی یەکگرتووی ئیماراتیان دامەزراند. لە ئیمارات ئەو رۆژەی بە "جەژنی یەکگرتوویی"ش ناودەبرێت. 
 
 
 
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

روولا حەمدۆ میوانی بووڵتەنی نووڕۆژی رووداو بوو

کچێکی عەفرینی بەدوای کەسانی سەرووی 100 ساڵدا دەگەڕێت

لە شاری عەفرین، روولا حەمدۆ، چالاکڤانی کورد، دەستپێشخەرییەکی جیاوازی دەستپێکردووە؛ ئەو بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت، کە تەمەنیان لە 100 ساڵ تێپەڕیوە، بۆ ئەوەی بەشداریی خۆشییەکانیان بێت و رێزیان لێ بگرێت.