Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کوردستان02-12-2025

ساڵێکە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبووەتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-12-2025

بابەتی پەیوەندیدار

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

پڕۆژەی رووناکی: ئەم هاوینە هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاژێری
کوردستان31-05-2026

پڕۆژەی رووناکی: ئەم هاوینە هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاژێری

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ

ساڵێک بەسەر یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئەمڕۆ بە کراوەیی هێڵدراوەتەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان دەڵێت، کۆبوونەوەی پەرلەمان رێککەوتنی سیاسیی پێویستە.
 
لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو؛ 02-12-2024، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا و تاوەکو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دیکە نەکراوە.
 
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "50+1 پەرلەمانتاران پێویستە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەش رێککەوتنی سیاسیی دەوێت و تاوەکو ئەوە نەکرێت کۆبوونەوە ناکرێت".
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، رۆژانە بەشێکی پەرلەمانتاران دەوام دەکەن؛ گوتیشی: "لیژنەکان پێکنەهاتوون، ئەوانەی دەوام دەکەن بۆ کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانیان یان پێشوازییە لە میوانان".
 
دیوانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە و چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە. 
 
کۆنەبوونەوەی پەرلەمان لەکاتێکدایە، لە کاتی ئاساییدا، بەگوێرەی بڕگەی سێیەمی مادەی 51ـی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی کوردستان "رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە تایبەت دەبێت بە دانیشتنی پەرلەمان".
 
لە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەبوون، ئەوانیش ڤالا فەرید و هەڵگورد شێخ نەجیب بوون. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دوو کەسی بۆ پۆستەکە بەربژێر کردبوو، کە میران محەممەد و شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ بوون. نەوەی نوێش بەربژێرێکی بۆ سەرۆکی پەرلەمان هەبوو، کە کوردەوان جەمال بوو.
 
بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش هەریەک لە بەهجەت عەلی و مەرد عەلی رەسووڵ لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد حەمەساڵح و ئازاد حەمەئەمین لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەروەها عەدنان حوسێن لە نەوەی نوێ خۆیان بەربژێر کرد.
 
بۆ پۆستی سکرتێری پەرلەمان، شیرین یونس و شلێر غەفوور لە یەکێتی، هاڤین سەعید لە پارتی، سەوسەن کاکەمەند لە نەوەی نوێ، نەجدەت نووری لە پێکهاتەی تورکمان لە سلێمانی و رامی نووری لە پێکهاتەی کریستیان لە هەولێر بەربژێر بوون.
 
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، جارێکی دیکە دەرگەی خۆپاڵاوتن بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ناکرێتەوە و دەبێت ئەوانەی خۆیان بەربژێر کردووە، یەکێک لەوانە هەڵبژێردرێن بۆ پۆستەکانی سەرۆک، سکرتێر و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کە 20-10-2024 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کورسی بەدەستهێنا کە 39 کورسی بوو. دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی و نەوەی نوێ 15 کورسی بەدەستهێنا.