رووداو- هەولێر
سعودیە لەدوای شەڕی کوەیت و هێرشی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ سەر عێراق، باڵیۆزخانەی لە بەغدا داخست و ئێستا دوای 25 ساڵ، دەیەوێ باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا و کونسوڵخانەش لە هەولێر بکاتەوە.
رێناس جانۆ، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەو سەردانە دیپلۆماسییانەی لە ماوەی رابردوو لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە بۆ سعودیە ئەنجامدراوە، وڵاتی سعودیە بڕیاریداوە بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا و ئێستا تەنها رۆتینیاتی ماوە و بەمنزیکانە کارەکانی تەواو دەبێت".
سەبارەت بە کردنەوەی کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان، رێناس جانۆ، گوتی، " وڵاتی سعودیە دەمێکە بەنیازە کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر بکاتەوە، تەنانەت لەو کاتەش کە پەیوەندی لەگەڵ بەغدا نەبوو، تەنها لەبەر هۆکاری سیاسی و یاسایی ئەو کارە نەکرا، بەڵام لەگەڵ کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا بە دڵنیاییەوە کونسوڵخانەیش لە هەولێر دەکرێتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ