رووداو - هەولێر
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ گردبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشەممە 2-1-2017 ی هاونیشتمانیانی قهزاكەی به‌هۆی كه‌می كاره‌با به ململانێیەكی سیاسی ده‌زانێت و دەڵێت تاقمێک لە بزووتنەوەی گۆڕان دەیانەوێت ئارامی چەمچەماڵ تێکبدەن، بەرپرسی گۆڕانیش لە قەزاکە دەڵێت بەئاشکرا پشتیوانی خۆپیشاندانیان کردووە.
ئامانج جه‌باری، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "نزیكەی 250 هەزار كەس لە چه‌مچه‌ماڵ دەژین، گردبوونه‌وه‌ی 100 بۆ 120 كه‌س رای هه‌موو چه‌مچه‌ماڵییه‌كان نییه، ئه‌م بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووەوە هه‌یه و ده‌نگێكی زۆرمان له‌و قه‌زایه هێناوه، پێش هه‌ڵبژاردنیش چه‌مچه‌ماڵ هه‌ر به‌ده‌ستی یه‌كێتییه‌وه بوو، بۆیه دوامان له گۆڕان كردووه، هه‌موومان خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ین، چونكه چه‌مچه‌ماڵ هی هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌كانه و ناكرێت سواری ئه‌سپی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بێت" .
ئامانج جه‌باری هەروەها گوتی "تاقمێك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و سنووره ده‌یانه‌وێت ئارامی چه‌مچه‌ماڵ تێكبده‌ن و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان له‌به‌رچاو نییه، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانیش ده‌یانه‌وێت له‌م سنووره‌وه ده‌ستپێبكه‌ن".
ئامانج جەباری، لە پەیجەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بابەتێکی بەناونیشانی "پەیام بۆ چەمچەماڵییەکان" نووسیوە، لە پەیامەكەیدا بە ئاماژەكردن بە خۆپیشاندانەکەی رۆژی دووشەممە رایگەیاندووە "وێڕای ئەوەی رایدەگەیێنم قەزای چەمچەماڵ بریتی نییە لە 130 كەس كە ھەموویان بە تەكلیف و تەلەفۆن لەوێبوون، جگە لەوەش بەشێكیان سەرچاوەی دەزگا ئیستیخباراتییەكان بوون!!".
لە بەشێکی نووسینەکەیدا ئامانج جەباری رووی لە بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان لە چەمچەماڵ كردووە و نووسیویەتی "ئەگەر كوردە پیاویشن !! با لە كەناڵەكەی خۆیانەوە راستەوخۆ بەرنامەیەك ساز بدەن و لەوێوە چی لە ھەگبەی ھەردووكماندایە بۆ چەمچەماڵیانی كەشف بكەین، دەی كاكی ئەندام جڤات، ئەوە عەرز و ئەوە گەز!! ".
هەروەها نووسیویەتی "دە غیرەت بتگرێ و لە كەناڵەكەی خۆتانەوە شتەكان بڵێ، نەك بە پارەی بەقاچاخ دەستكەوتوو خەڵك فریوبدەی، ھەی شێرەپیاو!! بۆیە لێرەوە منیش دەڵێم: ئەگەر یەك ساڵ سەرۆكی پەرلەمان دەبووم، ئەگەر یەك ساڵ وەزیری دارایی دەبووم، ئەگەر یەك ساڵ وەزیری بازرگانی دەبووم، ئەگەر یەك ساڵ وەزیری پێشمەرگە دەبووم، نەك قایمقام، كوڕە وەكو ئێوە ئەگەر یەك ساڵ لەگەڵ كابرایا حیلف دەبووم، خۆم دەزانم چیم دەكرد، دە بەسە با سڕ‌و تڕتان ھەڵنەدەمەوە"
لەبەرامبەردا، عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک، بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە چەمچەماڵ و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو بەئاشکرا پاڵپشتی داخوازییەکانی خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵی کردووە و گوتیشی "تاقەتی جوابدانەوەی قسەکانی قایمقامیشم نییە".
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ