گالەری

03-02-2025
20 Photos

رووداو دیجیتاڵ / وێنە: هەرێم عەلی

حەوت رۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر دژی پێنەدانی ماف و شایستەداراییەکانیان لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە، ئەمڕۆ دووشەممەش ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەران لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانییەوە چوونە بەردەم خێوەتەکەیان و خۆپێشاندانیان کرد. 
 
بەهۆی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسە داراییەکان، تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو و مانگی یەکی ئەم ساڵیان وەرنەگرتووە. مووچەی مانگی 11ـەش دوای نزیکەی 60 رۆژ دابەشکرا. 
 
ئەو مامۆستایانەی لە خێوەتەکەدا دەمێننەوە، حەوت رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، تەنیا ئاو دەخۆنەوە لەگەڵ چا، یان قاوەی بێشەکر. بەوهۆیەوە بەشێکیان تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون. 
 
تیمە پزیشکییەکان لە شوێنی خۆپێشاندانەکەن و هاوکارییان دەکەن. هەروەها رۆژانە خەڵک لە چین و توێژە جیاوازەکان سەردانیان دەکەن.