تەرمی خاوەن دێرینترین چایخانەی هەولێر دۆزرایەوە

03-03-2015
سیداد لەشكری @sidadlashkri
نیشانەکردن مام خەلیل چایچی
A+ A-

رووداو- هەولێر
 
ئەمڕۆ سێشەممە 3/3/2015 ، تەرمی مام خەلیل چایچی، کەسایەتی ناوداری شاری هەولێر و خاوەنی دێرینترین چایخانە، دۆزرایەوە.

رائید کاروان عەبدولكەریم، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" ماوەی چەند رۆژێکە مام خەلیل لە ماڵەوە زویر بووە و نەگەڕاوەتەوە، ئەمڕۆش تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، کە رەنگی شین هەڵگەڕاوە و دەمی لاربووە".

رائید کاروان گوتیشی:" تەرمی مام خەلیل رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی بکرێت".

گوماندەكرێت مام خەلیل كوژرابێت، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت:" تا ئێستاش دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە