خەڵکی شنگال لە حکومەتی عێراق ناڕازین

03-03-2015
بەرەکات عیسا
رووداو
رووداو
نیشانەکردن شنگال
A+ A-
رووداو - کەمپی شاریا

خەڵکی شنگال کە دوای هێرشەکانی داعش بۆسەر شارەکەیان ئاوارەی شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان بوون نزیکەی 300 هەزار کەسیان لە دهۆک نیشتەجێن، بەڵام زۆرینەیان ناڕازین لە حکومەتی عێراق و دەڵێن پشتگوێخراون.

ئاوارەکانی  شنگال لە دهۆک داوا دەکەن حکومەتی عێراق هاوکاریان بکات، کارگێڕی شنگالیش دەڵێت: " حکومەتی عێراق تائێستا  هیچ بودجە و هاوکارییەکی بۆ ئەوان نەناردووە". دەشڵێن  ئەگەر وا بڕوات ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بەبەغداوە نەماوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە