لە شەڕی نێوان دەنگدەرانی ئاکپارتی و پارتی دەڤادا لە سێرت چوار کەس بریندار بوون

03-04-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شەڕی نێوان دەنگدەرانی ئاکپارتی و پارتی دەڤادا لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان، چوار کەس بریندار بوون؛ دۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
 
رووداوەکە درەنگانی شەوی سێشەممە 2ی نیسانی 2024 لە شارۆچکەی بەرواری سەر بە پارێزگای سێرت روویدا.
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ی ئاداری ئەم ساڵدا لە شارۆچكەی بەرواری، تەیار ئۆزجانی بەربژێری ئاکپارتی 52.09%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ئیسماعیل بیلەنی بەربژێری پارتی دەڤا 39.58%ی دەنگەکانی بردەوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو لە ناوەندی شارۆچکەکە شەڕ لەنێوان لایەنگرانی ئەو دوو پارتەدا روویدا و بە چەک هێرشیان کردە سەر یەکدی. ئەندامانی ئەو دوو پارتە کە بووە بە شەڕیان، خزمی یەکدین.
 
لە ئەنجامی شەڕەکە چوار کەس برینداربوون و دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
 
ئەو کەسەی بە سەختی بریندار بووە ناوی "ئا. بیلەن"ە و تەمەنی 41 ساڵە و برای ئیسماعیل بیلەنی بەربژێرەکەی پارتی دەڤایە.
 
دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی ئەمنیی تووندیان لە شارۆچکەکە گرتەبەر و تاوەکو کاتێكی نادیار قەدەخەی هاتووچۆ لە تەواوی شارۆچکەکە راگەیێندرا.
 
قایمقامیەتی سێرت لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە کاژێر 01:00ی رۆژی 3ی نیسان تاوەکو ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە، قەدەخەی هاتووچۆ لە سەنتەری شارۆچکەی بەرواری و سەرجەم گوندەکانی راگەیێندراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."