ئەو کەسەی لە چوارقوڕنە خەسووەکەی کوشت، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەو کەسەی لە چوارقوڕنە، خەسوەکەی خۆی کوشت، ئەمڕۆ بەر لە دەستگیرکردنی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 
 
ئەمرۆ سێشەممە، مستەفا رەسوڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، ئەمڕۆ سێشەممە کاژێر چوار لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی لە شارۆچکەی چوارقوڕنە، بە چەکی جۆری دەمانچە گوللەیەکی لەسەری خۆی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
 
شەممەی رابردوو31-6-2025 زاوایەک لەشارۆچکەی چوارقوڕنە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەچەک هەڵیکوتایە سەرماڵی خەزووری، خەسوەکەی کوشت و خوشک و برایەکی هاوژینەکەی و منداڵێکی گەڕەکەکەشی بەسەختی بریندارکرد.