لە شارۆچكەیەكی شرناخ قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا

03-07-2016
محەممەد ئیسماعیل
نیشانەکردن شرناخ
A+ A-

رووداو - شرناخ

دوای چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە شارۆچکەی ئەلکێی سەر بە شرناخ لە باکووری کوردستان، قەدەخەی هاتووچۆ لە شارۆچکەکە راگەیێندرا و لە پێکدادانی نێوان سەربازانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکەدا ئەفسەرێکی سوپای تورکیا کوژرا.

سوپای تورکیا تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەکات کە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەكەكەی تێدایە و  شەوی رابردوو، گەریلاکان  هێرشیانکردە سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە شارۆچکەی ئەلکێ (بەیتوشەباب) ی سەر بە شرناخ لە باکووری کوردستان و پێکدادان دەستیپێکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3-7-2016، والی شرناخ قەدەخەی هاتووچۆی لە شارۆچکەکە راگەیاند و چاوەڕوان دەکرێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستپێبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە