بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت: ئەمڕۆ دوایین کاروانی ئاوارەکانی کەمپی ئاشتی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

03-07-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دوایین کەمپی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی چۆڵ دەکرێت و دوایین کاروانی ئاوارەکانی کەمپەکە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
 
دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت ئەمڕۆ چوارشەممە 03-07-2024 بە رووداوی گوت، "دوێنێ کاروانێکی ئاوارەکانی کەمپی ئاشتی گەڕانەوە زێدی خۆیان لە شنگال و پارێزگای سەلاحەدین. ئەمڕۆش دوایین کاروانیان دەگەڕێنەوە و بەم شێوەیە کەمپەکە چۆڵ دەبێت."
 
کەمپی ئاشتی، دەکەوێتە سنووری ناحیەی عەربەت-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
 
هەر خێزانێکی ئاوارە کە بگەڕێتەوە، چوار ملیۆن دینار، تەلەڤیزیۆن، تەباخ و بەفرگرێکی پێدەدرێت و ماڵەکەشی بێ بەرامبەر بۆ دەگوازرێتەوە.
 
بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت دەڵێت، "ئەوە هاندانێکە تاوەکو ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان."
 
شەممەی رابردوو 179 خێزانی کەمپی ئاشتی گەڕانەوەی زێدی خۆیان لە شنگال و پارێزگای سەلاحەدین. ئەوکات عەلی عەباس، بەرپرسی لقەکان و گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە رووداوی گوت، ژمارەی ئەندامانی ئەو خێزانانەی گەڕانەوە 734 کەس بوون، کە خەڵکی پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین بوون.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 30ی تەممووزی ئەم ساڵی وەکو دوا کات بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان داناوە.
 
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە هەرێمی کوردستاندا 23 کەمپ هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی پێشمەرگەکە و باوکی

باوکی پێشمەرگە ونبووەکە: داوا لە حکومەت دەکەین کوڕەکەمان بدۆزێتەوە

دوای 10 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی پێشمەرگەیەکی دانیشتووی ناحیەی دینارتە لە سنووری ئاکرێ، زانیارییەکی سەرەتایی دەگاتە کەسوکاری. باوکی ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت، "ئێمەش تەنیا گوێمان لێبووە کە شوێنەکەی زانراوە، بەڵام نە بینیومانە نە گوێمان لە دەنگی بووە."