رووداو- هەولێر
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان داوای قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی زارگەلی لە كونسوڵخانەی توركیا دەكات.
رۆژی دووشەممە 3ی ئابی 2015 بە نووسراوێكی فەرمی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان داوای لە كونسڵخانەی توركیا لە هەولێر كردووە، كە قەرەبووی زیانلێكەوتوانی بۆردومانەكانی گوندی زارگەلی بكاتەوە.
لە نووسراوەكەی یەكگرتوودا هاتووە:" دوای بەدواداچونی ئەندامانمان بۆ رووداوەكەی زارگەلی، كە تێیدا ٩ هاووڵاتی شەهیدبوون و ١١ ی دیكە برینداربوون و پێشتریش لە دەڤەری ئامێدی هاوڵاتیانی سڤیل شەهید و بریندار بوون، داوا لە سەركونسوڵگەری توركیا دەكەین لە هەولێر وەك ئەركێكی ئینسانی و ئەخلاقی دراوسێیەتی، قەرەبووی ماددی و مەعنەوی زیانلێكەوتوانی بۆردومانەكان بكەنەوە."
ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" وێرای ئیدانەكردنی بۆوردمانەکە، داوای قەرەبووكردنەوەی قوربانیانمان كردووە، جگە لە سووتانی دەیان دۆنم باخ و زەوی لە ئەنجامی بۆردمانی ئەو فرۆكانە".
بەرەبەیانی رۆژی 1ی ئابی2015، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی زارگەلی سەر بە شارەدێی وەرتێیان لە سنووری قەزای رواندز بۆردوومانكرد، بەپێی گوتەی پەیامنێری رووداو لە گوندەكە 10 كەس گیانیان لە دەستدا، كە دوانیان گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان بوون و 11 هاونیشتیمانی دیكەش برینداربوون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ