رووداو-هەولێر
قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال پەیامێک پڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "مام جەلال چ وەک پێشمەرگە و چ وەک سەرۆک کۆمار، بەهاوبەشی و هاوکاری لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی، لەقۆناخەکانی خەباتدا زۆر دەسکەوتی گرنگ و بنەڕەتییان بۆ کورد فەراهەم کردووە، گەلێکجاریش بەگیانی برایانەی کوردانە، ئەم هەرێمەیان لەتەنگەژەو قەیرانی قووڵ رزگار دەکرد".
قوباد تاڵەبانی. کوڕی دووەمی مام جەلال لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی کۆچی دواییەوە دەڵێت: "لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا مام جەلال هیچ کات بەگیانی حزبیانە مامەڵەی نەکردووە، بۆ یەکڕیزی گەلی کوردیش هیچ دەستپێشخەری و بەدەمەوەچوونێکی بەنەرمکێشی و سازش نەدەزانی و ئێمەش لەئێستادا لەهەموو کات(زیاتر) پێویستمان بەم گیانەیە و نابێت لەپێناوی یەکڕیزیدا قەت لەتۆمەتبارکردنمان بەسازش بترسین".
دەقی پەیامەکە:
ئەمرۆ ساڵێکی تەواو بەسەر کۆچی دوایی شۆڕەسواری خهبات و سیمبولی دیبلۆماسییەتی کوردیی و ئەندازیاری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، مام جەلالدا گوزەری کرد. لەم رۆژەداو پاش لێبڕان و خەباتێکی 70 ساڵه ئەو جەنگاوەرە چاو نەترس و سەرکردە پشوو درێژە، لەسەر ئەسپەکەی دابەزی بۆ پشوی هەتا هەتایی. له سهفهری دوا مهنزڵیشدا لەدەباشان و لەتەنیشت شارە حەیاتەکەی خۆی لەنگەری گرت.
کۆچی مام جەلال ئاوابوونی قۆناغێک بوو لەخەبات، كۆتایی سەردەمێک بوو لەتێکۆشان، ناوبڕی شێوازێكی تایبهت بوو لەمامەڵەو بیرو هزری ژیرانهی واقیعبینانه کە بهناوی "رێبازی تاڵەبانی" بهناوبانگە.
ئەو، کوڕی شێخ حوسامەدینی نورالله ی تاڵەبانی و یەکێک لەرێبەرانی دیاری بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردی بوو، بەڵام دۆست و هەوادارو سەرسام و خۆشەویستانی مام سنور ناناسن و لەهەرکوێی ئهم دونیایه ناوی بهێنرێت، سەرگوزەشتە و هەڵوێست و ناوبانگ و ئاسەواری هەیە.
ساڵێکە مام جەلالی سکرتێری گشتی و تاڵەبانی سەرۆک، ماڵئاوایی لێکردوین، بەڵام ئێمە هێشتا بڕوامان نەکردووە بە مەرگی جهرگبڕی ئهو، هەمووکاتیش بەگوفتارو بە هەڵوێستە تۆمارکراوەکانی ڕۆح و ئادگاری وەک سێبەری خۆمان لەگەڵماندا دێت و دهچێت.
ساڵێکه مام لێمان دووره، بهڵام له ههموو کات لێمان نزیکتره، چونکه پاش ساڵێك له بێ مام جهلالی تێگهشتین که له ههموو کاتێک زیاتر پێویستیمان به تێگهیشتنه له ڕێبازهکهی، له وته به نرخهکانی، له كردارهكانی، له ئهزمونی تێکۆشانی بێ وچانی سیاسیانهی، له نەبەردیی 70 ساڵ خهباتی پێشمهرگایهتیانهی.
ماڵئاوایی مام جەلال زیانێکی گەورەبوو نەک تەنها لەیەکێتی، بەڵکو لەگەلی کورد و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تەنانەت ناوچەکەش، زیانێکی گەورە بوو لە سیاسەتی واقیعبینی، لەکرانەوەو پێکەوەژیان و دۆزینەوەی رێگای سێیەم بۆ چارەسەری کێشەکان لەنێوان دووڕیانی سهختی بەڵێ و نەخێردا.
غیابی مام کەلێنێکە لەنێوماندا کە پڕکردنەوەی لەمەحاڵەوە نزیکترە، لەوەتەی كۆچیشی كردووه، پێمان نهكراوه پڕی بكهینهوه. مام جەلال چ وەک پێشمەرگەو چ وەک سەرۆک کۆمار، بەهاوبەشی و هاوکاری لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی، لەقۆناغەکانی خەباتدا زۆر دەسکەوتی گرنگ و بنەڕەتییان بۆ کورد فەراهەم کردوە، گەلێکجاریش بەگیانی برایانەی کوردانە، ئەم هەرێمەیان لەتەنگەژەو قەیرانی قووڵ رزگار دەکرد، بەمەش دۆستانیان دڵخۆش دەکردو ناحەزانیش پێی قەڵس و نیگەران دەبوون.
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا مام جەلال هیچ کات بەگیانی حزبیانە مامەڵەی نەکردووە، بۆ یەکڕیزی گەلی کوردیش هیچ دەستپێشخەری و بەدەمەچوونێکی بەنەرمکێشی و سازش نەدەزانی و ئێمەش لەئێستادا لەهەموو کات پێویستمان بەم گیانەیەو نابێت لەپێناوی یەکڕیزیدا قەت لەتۆمەتبارکردنمان بەسازش بترسین.
لەیەکەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال و هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی لیستی یەکێتی، ئێمە پێ دەنێینە قۆناغێکی نوێی ژیانی سیاسی.. پێویستمان بە سازکردنی کۆنگرەو تۆکمەکردنەوەی ریزەکانی یەکێتی و درێژەدان بەیەکڕیزی ئەم هێزە تێکۆشەرە مۆدێرنە هەیە کە دیارترین و گەورەترین میرات و یادگاریی مامە..
لەسەر ئاستی کوردستانیش دەستی دۆستایەتی و برایەتی و هاوپەیمانێتی بۆ هەموو هێزە ڕەسەن و نیشتمانییەکان درێژ دەکەین لەپێناو کوردستانێکی ئارام و بەهێزدا کە ژیانێکی شایستەی تێدا بۆ هەموو تاکێکی کورد فەراهەم بکرێت. بۆ هەر هەنگاوێکیش کە بەرژەوەندی خەڵکی تێدابێت، یەکێتی هەوێنی پێکەوەژیان و فاکتەری خێر دەبێت، ئەمەش بەبەشێک لەئاسودەکردنی ڕۆحی مامی کوردایەتی دەزانین کە هەموو ژیانی خۆی لەلاوێتییەوە تا پیری لەپێناودا تەرخان کرد.
بۆ کەرکوک و ئیستیحقاقەکانی بەغداش، رەنگە هیچ مەرهەمێک هێندەی رێبازەکەی مام، بۆ برینەکانی ئێستامان چارەسەری سارێژکەر نەبێت و ئێمە لهبهر رۆشنایی ڕێبازهكهی مام بەهەموو هێزو توانامانەوە پارێزەری مافەکانی نەتەوەکەمان دەبین و ههموو توانامان دهخهینه گهڕ بۆ چهسپاندنی سیستمێکی فیدراڵی نا سێنتراڵی لا مەرکەزی و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و نەهێشتنی حەیف و دڵشکاوییەکانی رۆڵەکانی کورد.. لەم یادە مەزنەشدا بەڵێن دەدەین کەرامەتی تاک بەتاکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەسەروو هەموو شتێکەوە دابنێین و لەماوەی داهاتوشدا بەکردەیی ئەم قسەیەمان دەسەلمێنین.
جارێکی دیکه لهگهڵ روحی مامی گهورهمان پهیمان نوێ دهکهینهوه که خوێندکارێکی به وهفای قوتابخانهکهی بین و لهم ساڵیاده خهمناكهدا سهرهخۆشی لهخۆمان و ههموو كادرو جهماوهری یهكێتی و ههموو كوردێكی نیشتمانپهروهر دهكهین چونكه مام سهركردهو خهباتگێڕی نهتهوهیهك بوو نهك حیزب و ئایدیاو كۆمهڵێكی دیاریكراو.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتوبن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ