رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی کۆچی دواییی مام جەلالدا جه‌خت له یەکڕیزی، لێكتێگه‌يشتن و تهبايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى دەکاتەوە.
رۆژی سێشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا گوتی: "ئه‌مڕۆ له یادی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سه‌رۆک مام جه‌لالدا به رێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێکۆشانی له‌پێناو ئازادی و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "له‌م یاده‌دا جه‌خت له یەکڕیزی و لێكگه‌يشتن و تهبايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى ده‌که‌ینەوە کە ئامانج و ویستی زیندووی سەرۆک (مام جەلال)یش بوو."
جەلال حوسامەدین نوروڵڵا نووری، لە ساڵی 1933 لەدایکبووە و بە مام جەلال ناسرابوو، سکرتێری پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق بوو. لە ساڵی 2012 بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە رەوانەی ئەڵمانیا کرا، رۆژی سێشەممە 3ـی ئۆکتۆبەری 2017 لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
تۆڕی میدیایی رووداو پێشتر بەڵگەفیلمێکی لەبارەی ژیان و خەباتی مام جەلال بەرهەمهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ