رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای ماوەت لە سنووری سلێمانی دەڵێت، بە فڕۆکەی جەنگی نێوان گوندەکانی گەڵاڵە و سەفرە بۆردوومان کراوە و زیانی گیانی نەبووە.
رۆژی سێشەممە 3ـی ئۆکتۆبەری 2023، کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لە دەڤەری شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نزیک کاژێر 08:00ـی ئەمشەو، فڕۆکەی جەنگی نێوان گوندەکانی سەفرە و گەڵاڵەی بۆردوومان کرد".
قایمقامی ماوەت گوتیشی، بۆردوومانەکە دوو کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوور بووە، کە گەورەترین گوندی دەڤەری شارباژێڕە.
لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکەوە کامەران حەسەن گوتی، "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
ڤیدیۆی دوای بۆردوومانی سنووری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت؛ دەنگی فڕۆکە دەبیسترێت pic.twitter.com/ud0v2AOsAb
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 3, 2023
قایمقامی ماوەت ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیا نین لەوەی فڕۆکەی چی وڵاتێک بووە، بەڵام "لە رابردوودا ئەو بۆردوومانانەی کراون بە فڕۆکەی تورکیا بوون".
لە رابردوودا چەندین جاری دیکە ئەو سنوورە بە بیانووی هەبوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیی تورکیاوە بۆردوومان کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ