كونسوڵخانەی هیند لە هەولێر دەكرێتەوە

03-12-2014
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن کونسوڵخانەی هیند
A+ A-
رووداو- هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا داواكاریی كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتی هیندی لە هەولێر پەسەند كرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا، دەڵێ: "ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا داواكاریی كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتی هیندی لە هەولێر پەسەند كرد، هاوكات سنووری چالاكییەكانی ئەو كونسوڵخانەیە تەنها لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان دەبێت".

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، كە "لەبەرامبەر ئەم بڕیارە عێراق مافی خۆیەتی لە ئایندەدا كونسوڵخانەیەكی گشتی خۆی لە هیند بكاتەوە".

20 كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی بیانی لە هەرێمی كوردستان هەن، كە دیارترینیان كونسوڵخانەكانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، رووسیا، توركیا و ئێرانە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە